ڕووداوە حەڵاڵییەکان
دیمەنی ناو وێنەکە کە تاڕادەیەک دووبارەبووەوە بوویەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا. ئەم دیمەنە لە ڕۆحی مۆدێرنە و سەردەمەوە نزیکترە تا لە ڕۆحی دینداریەوە و وەکو هەر بۆنەیەکی دیکەیە، بەڵام لەژێر سەردێڕی: ڕووداوە حەڵاڵییەکان.
مرۆڤی مۆدێرن لە سەرووی هەموو شتێکەوە بوونەوەرێکی ئاهەنگگێڕە و توانایەکی ناوازەی هەیە بۆ ئەوەی هەموو بۆنە و چالاکیەک بکاتە ڕۆژی ئاهەنگ و وێنەگرتن: پاککردنەوەی کەناراوەکان و دارستانەکان، بۆیاخکردنی پلیکانەکان، چاندنی نەمام، و ١٠٠ ڕۆژ پێش بەکالۆریۆس، بە واتایەکی ڕەسەن هەموو شتێک دەتوانرێت بکرێتە ئاهەنگێک بۆ کۆبوونەوە و وێنەگرتن، لەسەر دەستی تاكی مۆدێرن، ڕەنگە یەکێکیان ببینیت کە بە هەموو کیشوەرەکاندا دەگەڕێت بۆ کۆکردنەوەی ئاهەنگەکان، ئەو بۆ نموونە لە ساڵێکدا فێستیڤاڵی ڕەنگەکانی هیندۆسی دەگێڕێت ، جەژنی ڕەمەزان و قوربانی ئیسلامی، عاشورا، سەری ساڵی نوێی هیجری و زاینی، سەری ساڵی کشتوکاڵ (تەنانەت لە کاتێکدا نازانێت کەی گەنمەکە دەچێنرێت و دروێنە دەکرێت)، هاتنی بەهار، کریسمس، ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر، ڤالانتاین، و نیشتمانپەروەری، ڕۆژی لەدایک بوونی هەموو ناسیاوەکانی (بیربکەرەوە لەوانەشە گرنگی بە ڕۆژی لەدایک بوونەکان بە ساڵنامەی هیجری دابێت😅)، ڕۆژی دایک، کۆتایی هەفتە، ڕۆژی کەرەنتینە، و هەموو ئەو شتانەی کە ڕەنگە بێنە دڵی مرۆڤ.. چی گرنگە بۆ ئەو، تەنیا ئاهەنگگێڕانە و زۆر گرنگ نییە بۆ چی، ئەوەی گرنگە خۆی دەبینێتەوە لە ناو قەرەباڵغی خەڵکدا بۆ ئەوەی لە تەنیایی بێتە دەرەوە، بۆ ئەو، هاوشێوەی ڕێوڕەسمەکانی پەرستشی بەکۆمەڵە کە ڕەنگە لە هەر ئایینێکدا بیدۆزینەوە.
#سەرنج #مۆدێرنە #توڕاسیەت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق