چەمکی مرۆڤگەرایی (هیومانیتی)
"چەمکی مرۆڤگەرایی (هیومانیتی) ئامرازێکی ئایدیۆلۆژییە کە بە تایبەتی بۆ فراوانبوونی داگیرکاری ئەوروپی بەسوودە و لە پشت ڕووکەشە ئەخلاقی و خێرخوازیەکەیەوە بەرژەوەندی ئیمپریالیزمی ئابووری هەیە."
― کارل شمیت
ئەو شتە نوێیەی کە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم هێنرایە ئاراوە کە مرۆڤایەتی پێشتر نەیزانیبوو، تاوانبارکردنی دوژمنی دەرەکی بوو، وتنی ئەمە ڕەنگە تاڕادەیەک سەیر بێت چونکە هەمووان ڕاهاتوون بە تاوانبارکردنی دوژمن، بەڵام ڕاستە. پێش جەنگی جیهانی مرۆڤ بە تاوانبار وەسف نەدەکرا مەگەر لە ناو سیستمی ئەخلاقی خۆیەوە نەبێت، سەبارەت بە دوژمنیش دەکرا بە بەربەری، ناشارستانی، کافر، یان هەر شتێک وەسف بکرێت، بەڵام هەرگیز وەک تاوانبار وەسف نەدەکرا ، چونکە ئەویترە (الآخَر)، ئەویتریش لە ڕووی ئەخلاقییەوە حوکم نادرێت تەنانەت ئەگەر لە ڕووی ئەخلاقییەوە بە کەمتەرخەمیش هەژمار بکرێت، لە کاتی بەدیلگرتنیدا یان دەکوژرێت، یان وەک بەشێک لە ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕ یان فیدیە ئازاد دەکرێت، یان ڕەنگە لێخۆش بیگرێتەوە.
بەڵام دوای ساڵی 1945، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، دوژمن لەبەردەم دادوەرێک وەستا بۆ ئەوەی لێی بپرسێت دەربارەی "تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی" کە لە شەڕدا ئەنجامی داوە. دوژمنی نازی لە دادگاییکردنی نورنبێرگدا بەپێی یاسایەک دادگایی کرا کە ئەو دانی پێدا نەناوە و حوکمڕانی پێ نەکردووە، بێ گومان ئەگەر براوەش دادگایی بکرایە، ئەوە بە تاوانبار دەردەچوو.
دادگاییەکانی نورنبێرگ ڕاگەیاندنی فەرمی دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسی جیهانی بوو کە لە هەمان کاتدا پۆلیس و دادوەرێکی هەیە و پارێزبەندی (الحصانة) تەواوی هەیە، ئەویش ئەمریکایە کە شەرعیەتی هەژموونی خۆی لە ئایدۆلۆژیای مافی مرۆڤ و ئایینی مرۆڤگەراییەوە وەردەگرێت، ئایینی فەرمی کەشتیهەڵگری (یو ئێس ئێس جیراڵد فۆرد) و قازیفەی (بی ٥٢).
کەواتە گرنگی و مەترسی ئەم ئایینە بەناو مرۆڤدۆستە تەنها لە دەستەواژەی گەمژانەدا نییە کە هەرزەکارێک لەسەر ئەکاونتی سۆشیال میدیای خۆی نووسیویەتی، بەڵکو لەبەرئەوەیە کە ئایینێکی جیهانی ڕاستەقینەیە کە لە ڕێگەیەوە هێزێکی دیاریکراو هەژموونی خۆی بەسەر جیهاندا دەسەپێنێت و تێڕوانینی خۆی بۆ ژیان بە شێوەیەک دەسەپێنێت کە ڕێگەی پێدەدات ئیدیعای باڵادەستی ئەخلاقی بەسەر باقی مرۆڤایەتیدا بکات بەبێ بەرەنگاربوونەوەیان. ئێمە زۆر باش دەبینین کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی لە جیهاندا ئەم ئایینە و دەسەڵاتەکەی قبوڵ کردووە، نموونەی ئەمەش ئەوەیە کە هەندێک کەس وەک تاوانبارێکی جەنگ مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن و داوا دەکەن سەرکردەکانی لەبەردەم دادپەروەری نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێن وەک ئەوەی کێشەیەکی هاوسەرگیری بێت، کاتێک مامەڵە لەگەڵ کێشەی ئیسرائیل دەکەیت وەک تەنها پرسێکی (قوربانی/تاوانبار) و هەندێک کەرەستە یاسای نێودەوڵەتی دانپێدانانێکی ناڕاستەوخۆیە بە سیستەمی ئەم ئایینە و دەسەڵاتی لایەنگرانی.
هەروەک مۆریس بارداخ لە کتێبی( نورنبێرگ و خاکی بەڵێندراو) دەڵێت: “ئێستا، بە فەرمی لە دوای دادگاییکردنی نورنبێرگەوە، ئایینی مرۆڤگەرایی (هیومانیتی) هاتە دنیاوە، هەروەها ئایینی کاسۆلیکی مرۆڤسەنتەریش هەیە. دەبێت خۆمان بخەینە بەردەم پیرۆزی کەنیسەی مرۆڤگەرایی کە بۆمب هاوێژەکانی وەک میسیۆنێری هەیە. ئێستا بڕیاری نورنبێرگ دەستووری نێردراوانە (واتە وەک شەریعەتی پێغەمبەران وایە)، ئەنجومەنی پاپاکان بڕیارەکەی دەرکرد و چەقۆکە بەر زەوی کەوت. ئێستا دەچینە ناو مێژووی ئیمپراتۆریەتی پیرۆز».
#سەرنج #مۆدێرنە #ڕۆژئاوا
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق