چۆن چەپڕەو بناسینەوە؟

 


چۆن چەپڕەو بناسینەوە؟


 چەپ، کەسێکە کە دیدێکی ئاسۆیی بۆ ژیان هەیە کە هەر جۆرە پلەبەندی و هەرەمیەتێک ڕەتدەکاتەوە، بەبێ گوێدانە فۆرم و پانتاییەکەی، بۆ چەپ، دەسەڵات هاوواتای چەوساندنەوەیە، دەسەڵاتیش تەنیا دەتوانێت کاری وەک ستەمکاری بکات، هەر بۆیەش ژیان لە ژێر دەسەڵاتدا، ژیانێکی تەندروست نییە مەگەر لەژێر یەکسانی ڕەهادا نەبێت، لێرەوە ڕێزگرتنی چەپەکان بۆ تاک/کەمینە سەرچاوە دەگرێت، کە دەبێ یەکسان بن لەگەڵ هەموو تاکەکان/زۆرینەکان، یان باشتر بڵێین بە یەکسانی لەگەڵ هەموو تاکەکاندا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بەبێ گوێدانە سروشت و بارودۆخیان...


 ئەم دیدە ئاسۆییە بۆ چەپ هەموو شتێک لەخۆدەگرێت و لە تێڕوانینی ئەوەوە بۆ خودا دەست پێدەکات، کە بە لوتکەی ستەمکاریی دەزانێت چونکە دەکەوێتە لوتکەی هەرەمەکەوە و هەر بۆیە چەپ مەیلی بۆ بێباوەڕی هەیە، هەروەها پادشاش، کە چەپەکان گۆڕیان بە دیموکراسی لیبڕاڵ و سیستەمی پەرلەمانی 


"چەپ بە تەواوی سیستەمی سەرۆکایەتی ڕەتدەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر دیموکراسیش بێت."


 ئەو خێزانەی چەپڕەوە نابێت فۆرمێکی پلەبەندی هەبێت، واتە باوک سەرۆکی خێزان بێت و بڕیارەکان ئەو بیاندات، (پیاوسالاری لەلایەن چەپەوە باسی ناکرێت تەنها لە چوارچێوەیەکی نەرێنیدا نەبێت) بەڵکو پەیوەندی نێوان باوک و منداڵ دەبێت پەیوەندی هاوڕێیەتی بێت، و لە نێوان ژن و مێرددا پەیوەندییەک بێت 50/50، ئەگەرنا خۆشەویستی لە نێوان هاوسەرەکان و لە نێوان کچ و دایکیدا نابێت، چونکە خۆشەویستی، لە ڕوانگەی چەپەوە، تەنها لە سێبەری پەیوەندییەکی یەکساندا دەتوانێت بوونی هەبێت، لەکاتێکدا ئەم جۆرە یەکسانیە ، پەیوەندیەکە ژەهراویە و بە کێبڕکێ، ناڕازیبوون، ئیرەیی کۆتایی دێت، یا هەڕەمەکە دائەڕمێت یاخود عەکس دەبێتەوە. لە کۆتاییدا...ئەمە تەنها خێزان ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەگرێتەوە هەستکردن بە یەکسانی بدۆزەرەوە، ئیرەیی و ناڕەزایی دەدۆزیتەوە.


 لە هەموو ئەمانەشەوە دەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە خۆ بە بێوێونە زانین، خەسڵەتێکی سروشتی چەپگەرایە، ناتوانێت جیهانێکی بە خەیاڵدا بێت میسالی نەبێت، ئامانجی کۆتاییشی بەهەشتێکی ڕازاوەیە، کە هەموو ڕۆحەکان لەیەک دەچن و یەکسانن، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو تەنها دۆزەخ و عەزاب دروست دەکات.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق