سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا تاریک بووە؟

 

ئەم جۆرە قسانەی کە باسی ئەوە ئەکات ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا تاریک بووە و جاهیل بوون و هیچیان نەزانیوە، هەمووی قسەی بێ مانا و پووچە و دواییش مۆدێرنیستەکان ئەو قسانەیان دروستکرد، تا شەرعیەت بدەنە بێ دینیەکەی خۆیان و بڵێن ئەو کاولکاریەی هێنامان بەسەر جیهاندا بە ناوی شۆڕشی پیشەسازیەوە شتێکی باش بوو و زانستی مۆدێرن خێرو بەرەکەتە، ئەگینا یەک دەنک ڕاست نییە. یەک سەرچاوەشمان نییە کە شتێک بێت ئیعتیمادی بکرێتە سەر، هی سەدەکانی ناوەڕاست بێت و ئەو بیروباوەڕەی هەبێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆریش خەریکی زانست بوون و داهێنانیشیان هەبووە، ئەو قسە قۆڕەشی دوور لە ڕووتان ئەوترێ کە گالیلۆ و نازانم کێ لەسەر زانست کوژراون هیچ ڕاست نییە، لەسەر کوفر و هەرتەقە کوژران نەک زانست.


ئەزانی کێشە چییە بڕوات بەو جۆرە قسانە هەبێت؟ ئەو قسانەی کە ئاوا ئەیانەوێت بدەن لە سەدە ناوەڕاستەکانی ئەوروپا، لەسەر بنەمای پێشکەوتن دامەزراون، ئەو بنەمایە ئەڵێت مرۆڤ هەتاوەکو بێت پێشئەکەوێت، و پێشووتریش دواکەوتنە، هەموو شتێکی تازە پێشکەوتنە و کۆنیش دواکەوتنە. بۆیە ئەو قسە بێمانایە ئەکرێت کە تۆ دواکەوتوویت و فڵان وڵات پێشکەوتوو نبیە و..هتد، تەبعەن ئەم نەزرەیەش بۆ پێشکەوتن ت دواکەوتن لەسەر ماددە دامەزراوە، واتە تەنها ماددە شەڕتە و حساب بۆ لایەنەکانی تر ناکات، بەو مانایەش ئێمە وەکو موسوڵمان ئەبێت پێغەمبەری خوا و ئەسحابەکانی و هەموو پێغەمبەرانمان بەلاوە دواکەوتوو و نەزان بێت کە وا نییە، ئەبێت کافرێک کە تەنیا ئەکوژێت و ئەبڕێت بەلامانەوە پێشکەوتوو بێت تەنیا لەبەر ئەوەی لەلایەنی تەکنەلۆژی و چەک و ساروخەوە لە منو تۆ خراپترە (واتە پێشکەوتووترە)، ئەوکات باش و خراپ نامێنێت کە چی باشە یان خراپ، بەڵکو ئەوەی ئەمێنێت پێشکەوتن و دواکەوتنە، چونکە ئێمەی موسوڵمان مەحەک لامان گوناهـ و تاعەتە و حەرام و حەڵاڵە نەوەک پێشکەوتن و دواکەوتن و ئەو جۆرە قسە بێمانایانە، ئەوەش لە ئایەت و حەدیسەکانی پێغەمبەردا زۆر ڕوونە کە چەند جار ئەفەرمووێت کەسی واتان تیایە ڤژ ئالۆزکاو و جل کۆن و سواڵکەر، بەڵام ئەگەر سوێنی بخوات کە خودای گەورە ئەو کارەی بۆ ئەکات، ئەوە خوای گەورە دڵی ناشکێنێت. جا لە عەقیدەی ئیسلامیدا ئەساس لامان دینی خوایە، چ کۆمەڵگەیەک دینی خوای تیادا جێبەجێ کرا، خوایەکرد خانووەکانیان لە قوڕ ئەبوون و نەعلیان لە پێدا نەئەبوو ئەوە کەسی باشن و لە ئێمەش باشترن، وەک فەڵەستین و ئەفغانستان بە نموونە چەندەها ساڵە دژی داگیرکاری ڕۆژئاوای پێشکەوتنخواز ئەجەنگن و ئەوەندەش خاوەن مەبدەئـ و کەسی بۆ خوا سوڵحاون ئەمریکا بەو فسفس پاڵەوانیەی خۆیەوە پێیان ناوێرێت.


ئێمە ئامانجمان قیامەتە و ئەویش پێوەرە لامان نەوەک بیرکردنەوەی ماددیانە. 

ئەوەی خوا پێمان بفەرمووێت باشە ئەوە بەرزی و چاکە و ئەبێت بیکەین، ئەوەیشی پێمان ئەفەرموێت خراپە ئەوە نزمی و حەیوانیە و نابێت بیکەین.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق