عەسەبیەت و کۆمەڵگە
هەموو مرۆڤەکان پێویستیان بە هەستکردن بە ئینتیما و هاوئاهەنگی لەگەڵ گروپێک هەیە، چونکە هەندێک توخمیان لەگەڵدا هاوبەشە ئیتر چ ڕەنگ بێت،یاخود ئایین، نەتەوایەتی، خێڵگەرایی، یان شتانێکی تر بن، ئێمە بەزۆری ئەمە بە "عەسەبیەت" ناودەبەین، کە بەبێ ئەوە مەحاڵە دامەزراندنی کۆمەڵگای مرۆیی و توانای مانەوە و بەردەوامی هەبێت. مەرج نییە دەمارگیری یەک توخم لەخۆبگرێت، ڕەنگە ئاڵۆزێک بێت لە زیاتر لە توخمێک بێت، کە مرۆڤ بەپێی ئەولەویەتەکانی و چوارچێوەی دەوروبەری ڕێکی دەخات. دەگمەنە کەسانێک بدۆزینەوە کە بەتەواوی عەسەبیەتی هەبێت بە شێوەیەکی ڕەها لە یەک توخمدا، چونکە سروشتی مرۆڤ و بەرژەوەندییەکانی ئاڵۆزن و لەگەڵ یەکتردا تێکەڵ دەبن. ئەمە واقیعە وەک هەمیشە و وەک چۆن دەبێت بەبێ گوێدانە هەر تێڕوانینێکی میسالیانە کە ڕەنگە هەڵیبژێریت.
لە ئەوروپای کۆن، سەر بە ئایین (کاسۆلیکی یان پرۆتستانتیزم) توخمە بنەڕەتییەکەی بنیاتنانی کۆمەڵگا بووە و یەکەم پەیوەندی نێوان تاکەکان بووە، بەڵام لە دوای شەڕە ئایینییەکان دەنگەکان دژی ئەم پەیوەندییە هەڵهاتن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هۆکاری پشت ئەو هەموو وێرانکارییەی کە ڕوویداوە و ئەوەی کە ڕەگی هەموو خراپەیەک لە مرۆڤدایە و دەبێت نەهێڵرێت.لەوانەش بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی هاوسەنگ و "بەختەوەر" هەبێت. دەرئەنجامەکەی سەردەمی ڕۆشنگەری و بێلایەنکردنی ئایین لە کاروباری گشتیدا تا ڕادەیەکی زۆر (عەلمانیزم) بوو. بەڵام ڕزگاربوون لە دەمارگیرییەکی دیاریکراو مانای ئەوە نییە کە بە تەواوی لە دەمارگیری ڕزگارت بێت، بەڵکو بە مانای گۆڕینی دەمارگیریەک بە دەمارگیرییەکی دیکە دێت. بۆیە بۆمان دەردەکەوێت کە بیرمەندانی ڕۆشنگەری کە لە دژی بنیاتنانی ئایینی خەباتیان کردووە، خۆیان یەکەم کەس بوون کە چاویان لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی قەومی و نەتەوەیی داوە و یەکەم کەس بوون کە پۆلێنبەندییەکی هەرەمیان بۆ ڕەگەزەکان دامەزراندووە، سەدەی نۆزدەهەم وەسوەسەی لێکۆڵینەوەی پۆلێنکردنی گەلان بوو و کۆدکردنی تایبەتمەندییە ڕەگەزییەکانیان، تا ئەو کاتەی بابەتەکە بە پاکتاوی نەتەوەیی کۆتایی هات، کە گەیشتە لوتکە لە ئەوروپا لە جەنگی جیهانی دووەمدا جارێکی دیکە گوترا کە ئەم پەیوەندییە ڕەگەزییە هۆکاری پشت ئەو هەموو وێرانکاریەیە کە ڕوویدا و ڕەگ و ڕیشەی هەموو خراپەیەک لە مرۆڤدایە. جارێکی تریش عەسەبیەت لەناو ناچێت جگە بە گۆڕینی نەبێت، بۆیە دیسان ئایین گەڕایەوە، بەڵام نەک ئایینی مەسیحی تەقلیدی وەک ئەوەی ئێمە دەیناسین (هەرچەندە زۆر لێی نزیکە)، بەڵکو ئەو ئایدۆلۆژیایە جۆراوجۆرانەی کە لە سەردەمی ئێمەدا هاتوون نوێنەرایەتی عەسەبیەت دەکەن (وەک فێمینیزم و ئایدۆلۆژیاکانی تر، جگە لە هەندێک بزووتنەوەی ڕاستڕەو).
لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی ئێمەدا بە گشتی بۆت دەردەکەوێت کە هەمان میکانیزمەکان بەکارهێنراون؛ هەرکەسێک باسی تێپەڕاندنی هەر عەسەبیەتێکی ئایینی دەکرد، بە جۆرێک یان جۆرێکی تر بە عەسەبیەتی نەتەوەیی یان ئایدیۆلۆژی بەکاردەهێنا، هەرچەندە قسەکانیان لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای ڕەخنەگرتن لە خودی بیرۆکەی عەسەبیەت بوو کە لە ئاییندا هەیە، بەڵام لەم کارەدا داوای مەحاڵ دەکەن و خۆیان بخەنە هەڵوێستی دژ بەیەکەوە. دەبینیت زۆرێکیان بە بیانووی یەکڕیزی و ئاشتی ئاڵایەکیان لە دژی عەسەبیەتی ئایینی بە دەستی ڕاستیان گرتووە و لە لایەکی دیکەشەوە ئاڵایەکی نەتەوەپەرستانەیان لە وڵاتاندا بەدەستەوەیە، کە هەندێکیان بە هۆی یەکسانی ئایینی، بەم شێوەیە، قەرەبووی حاڵەتی نەبوونی ململانێی ئایینی دەکەنەوە بە ململانێیەکی نەتەوەیی و نەتەوەپەرستیی [ژیریەکی سەرسوڕهێنەریان هەیە] و هۆکاری ئەوەی وایان لێدەکات ئەم ئاوا زیرەک و ژیر بن، نەخۆشی و وەسوەسەی بەردەوامیانە بۆ دووبارەکردنەوەی ئەزموونی ئەوروپی، کە پێیان وایە تاکە ئەزموونی گشتگیر و مرۆییە کە بۆ هەموو کات و شوێنێک ڕەوایە و دەشێت.
#سەرنج #مۆدێرنە #ڕۆژئاوا
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق